دڵشاد مەولوود
نووسەر
ریفراندۆم چی دەگۆڕێت!!
ريفراندۆم, گەلی كورد لە بەردەم دوو ئالتەرناتیڤدا رادەگرێت و چاوەڕوانی وەڵامی لێدەكات، چاوەڕێی وەڵامێكی روونی لەسەر دوا رۆژی سیاسی دۆزه‌كه‌ى لێدەكات.
لەم راپرسییە گشتییەدا یەك ئەلتەرناتیڤی سیاسی بۆ چارەنووسی كورد دەنگی زۆرینەی جەماوەری كورد وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی بواری سات و سەوداو موزایەدەی سیاسی نامێنێت و دوودڵی و راڕایی و گومان جێگەیەكیان لە بزووتنەوەی سیاسی نێو كوردستاندا بۆ نامێنێتەوە. دیارە ئەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوایەتی وهێزه سیاسییەكانی كورد, چ ئەوانەی هەن, چ ئەوانەی لە دایك دەبن, كە بە عەقڵییەتێكی نوێ و بەرنامەی نوێ و سیاسەتێكی نوێوە بێنە مەیدان و مێژوویەكی نوێ بۆ داهاتووی كورد بنەخشێنن.
ریفراندۆم شێوازێكی دیكەیە لە شێوازەكانی بەشداریكردنی هاووڵاتییان (دەنگدەران) لە دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا، بەیەكێك لە رێگاكانی دیموكراسی راستەوخۆ دادەنرێت و دەرفەتی ئەوە بۆ جەماوەر دەڕەخسێنێت, كە لەبارەی پرسێكی دیاریكراو, بە بەڵێ, یان بە نەخێر دەنگ بدەن. ئەم شێوازە لە چەند وڵاتێكی وەك سویسرا و وڵاتە ئەسكەندەناڤیەكاندا بە زۆری بە كاردێت. بەڵام لە وڵاتێكی وەك بەریتانیادا كەمتر هانای بۆ دەبرێت.
ژیان و خەباتی سیاسی هەموو نەتەوەیه‌ك بە چەندین قۆناغدا دەگوزەرێت, هه‌ر وه‌ك شۆڕشگێڕی، خەباتی سیاسی و جیابوونەوە لە چوارچێوەی هەرێمدا, لە كۆتایيشدا كاركردن بۆ سەربەخۆیی و گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە, كە دەوڵەت بوون و سه‌ربه‌خۆييه.
ئه‌م تێگه‌يشتنه پێويستى به به‌رچاوڕوونى و بره‌وپێدان و هۆشيارى هه‌يه. ئهركێكيشه لە سەر شانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و تەنانەت دەسەڵاتی چوارەمیش، بە روونی بۆ چین و توێژەكانی كۆمەڵگه روونبكرێتەوە, كە بەڵێ پێویستە ریفراندۆم ئەنجام بدرێت, هەموو لایەكیش پشتگیری هەوڵەكانی خودی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بكەین, بۆ ئەوەی ئەم ریفراندۆمە بێتە ئارا، چونكە ئەگەر هاتوو ریفراندۆم كرا و دەنگی بەڵێى هێنا, به‌هێزترين كارتى سياسيى ده‌ست سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ده‌بێت به تايبه‌تى خودى سه‌رۆك بارزانى، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌يه بباته نێوه‌نده سياسييه‌كانى جيهان و له جانتاى ديپلۆماسييه‌تى كورددا بێت و بخرێته سه‌ر مێزى وتوێژ له پێناو به‌ديهێنانى ئاواتى خه‌ڵكى كوردستان و دياركردنى چاره‌نووسى كوردستان.
لە هەمووی گرنگتریش دادەبڕێین لە وڵاتێكی دڕندە, كە بە درێژایی مێژوو غەدری لە ئێمەی كورد كردووە، ئەوكات دەسەڵاتی سیاسی كورد, دەتوانێت له رێى دادگاى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه سكاڵا لە سەر حكومەتی عێراق تۆمار بكات و قەرەبووی هەموو ئەو زوڵم و زۆرداریی و ئەنفال و وێرانكاريانهى به‌سه‌ر گوندهكانيدا هاتووه....هتد وه‌ربگرێته‌وه, ئيدى ئه‌و كاته دێت كه خۆمان دادى گه‌له‌كه‌مان بگهيهنيينه جيهان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ببێته پشتيوانمان.
يه‌كێكى ديكه له گرنگييهكانى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم خه‌باتى كورد له قۆناغى دواى راپه‌ڕين و دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه كه درووشمى فيدراڵى لۆگۆى داواكارييه‌كانى كورد بوو به كرده‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قۆناغێكى پێشكه‌وتووتر، كه پرسى مافى چاره‌نووسه و ئه‌مجاره‌يان گه‌ل راسته‌وخۆ به‌شدارى له بڕياردان له‌سه‌ر مافى چاره‌نووسى خۆى ده‌كات.
جياواز له قۆناغه‌كانى ديكه‌ى خه‌باتى نهتهوايهتييمان كه ده‌كرێت بووترێت دوو قۆناغى گرنگمان هه‌بووه. يه‌كه‌ميان سه‌ركردايه‌تى شۆڕش داخوازى خه‌ڵكى كوردستانى ده‌ستنيشانكردووه و له قۆناغى شۆڕشى پڕ شكۆى ئه‌يلوولدا ئۆتۆنۆمى وه‌ك چاره‌سه‌رى واقيعى بۆ پرسى كورد دهستنيشانكردبوو.
له قۆناغى دووه‌ميشدا كه قۆناغى دواى راپه‌ڕين بوو، خه‌ڵك نوێنه‌رانى خۆى هه‌ڵبژارد و په‌رله‌مانيش فيدراڵى وه‌ك داخوازى كورد په‌سند كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى داوايدهكات جياوازه و خه‌ڵكى كوردستان راسته‌وخۆ خۆيان به‌شدارى له دياركردنى داخوازيان بۆ جيابوونهوه و سه‌ربه‌خۆبوون ياخود مانه‌وه له عێراقدا ده‌كه‌ن. ده‌توانيين بڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌يه كه شۆڕشێكى گه‌وره له هزرى كوردبوونماندا درووستده‌كات و بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووماندا كه‌سايه‌تى نه‌ته‌وه‌ييمان ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێگه‌ى خۆى و بونيات ده‌نرێت.
ده‌توانين بڵێين ئه‌مه گه‌وره‌ترين گۆڕانكارييه كه له مێژووى سياسى بزووتنه‌وه‌ى كوردايهتييدا رووده‌دات و كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌مووان پشتيوانى له‌سه‌رخستنى ئه‌و پرسه بكه‌ين و پشتيوانى له داواكارييه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانيى بكه‌ين.