تره‌مپ به ره‌سمی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی كرده‌وه
تره‌مپ: ده‌گه‌ڕێینه‌وه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 25ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) به‌ڕه‌سمی نووسینگه‌ی تایبه‌ت به خۆی له فلۆریدا كرده‌وه تا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاركردنی ئه‌جێندا سیاسییه‌كانی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی بڵاویكردۆته‌وه، باره‌گای سه‌رۆكی پێشوو به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ و بڵاوكراوه گشتییه‌كان و ده‌ركه‌وتن و چالاكییه ره‌سمییه‌كانی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها به‌پێی به‌یاننامه‌كه، نووسینگه‌كه‌ی خشته‌ی كاره‌كانی تره‌مپ رێكده‌خات له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردان و رێكخستن و چالاكی گشتی".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك دێت له جێهێشتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له كۆشكی سپی.
هه‌روه‌ها تره‌مپ به رۆژنامه‌ی واشنتۆن ئێكزامنه‌ر-ی راگه‌یاند: "شتێك ده‌كه‌ین له ئایینده، به‌ڵام ئێستا نا".
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی تره‌مپ هه‌مان رۆژ بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راپۆرتێكی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی پیران كرد ده‌رباره‌ی ئیمپیچمێنت (له‌كارخستنی) تره‌مپ كه بڕیاره رۆژی 9ی شوبات (فێبریوه‌ری) ده‌ست پێبكات له‌به‌رامبه‌ر تاوانی هه‌ندانی هه‌وادارانی خۆی تا هێرش بكه‌نه سه‌ر بینای كاپیتاڵ له رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری).
تره‌مپ له‌كاتی رۆیشتنی له كۆشكی سپی و له‌كاتی ماڵئاواییدا وتی: "به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
به‌ڵام تره‌مپ له رۆژی20ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری)ه‌وه كه گه‌شتی كردووه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مارا-لاگۆ له‌كه‌نار ده‌ریای پالم له فلۆریدا، تا رۆژی 22ی جێنیوه‌ری كه بۆ (واشنتۆن ئێكزامنه‌ر) دواوه، له هیچ میدیایه‌كدا ده‌رنه‌كه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، تره‌مپ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی جێهێڵێت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی باسی له‌وه‌ی كردووه كه حزبێكی نوێ دروستده‌كات به‌ناوی (حزبی پاتریۆت) چونكه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2024 به‌شداری ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی جێهێڵێت نه‌یتوانی سه‌ركوتوو بێت له‌و تانانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دا به بیانووی ئه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه.