لیژنەی دارایی: رۆژی دووشەممە پڕۆژە بودجە ئامادەیە بۆ دەنگدان
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 کۆتا دانوستاندنەکانی لەسەر ئەنجامدەدرێت، لە زۆربەی پشکەکان گەیشتوونەتە ئەنجام تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت.
K24 – ههولێر:
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم بەربەسەکانی بەردەم وردبینی بودجەی گشتی وڵات تەواوکراوە، تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت، بۆیە پڕۆژە یاسای بودجە بۆ دەنگدانی رۆژی دووشەممە ئامادەیە، بۆ ئەوەش سبەی بەربرسانی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 کۆتا دانوستاندنەکانی لەسەر ئەنجامدەدرێت، لە زۆربەی پشکەکان گەیشتوونەتە ئەنجام تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت.
کۆچەر ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی دارایی، داهاتە نانەوتییەکان تاوتوێ دەکرێم وەک باج و باجی سەر تاک و چەندین داهاتی دیکە."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیشی کردەوە، کە رۆژی دووشەممە پڕۆژە بودجە ئامادەیە بۆ دەنگدان، و لە هەمان کاتدا چاوەڕێی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی دەکەن، بۆ ئەوەی رێکبکەون لەسەر تێپەڕاندنی و پشکی هەرێمی کوردستان دیاریبکەن.