هه‌ڵاتنی هاووڵاتییان له‌ژێر ده‌ستی داعش به‌رده‌وامه
به گریانه‌وه سوپای هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 200 كه‌سی دیكه له دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مووسڵ، له ده‌ست داعش هه‌ڵدێن و له میحوه‌ری مه‌خمووره‌وه خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، كه‌سێك له‌وانه په‌كی ده‌كه‌وێت و به‌جێ ده‌مینیت، پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات و نزیكه‌ی 6 كیلۆمه‌تر به‌كۆڵ هه‌ڵیده‌گرێت و به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ڕزگاری ده‌كات.
ئێره میحوه‌ری مه‌خمووره، ئه‌مانه نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی عه‌ره‌بی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵن كه‌له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتوون و خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌ركه ده‌كه‌ن. ئه‌وان ڕێگایه‌كی نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تری پڕ مه‌ترسی و بۆمبه چێندراوه‌كانی داعش به‌پێ ده‌بڕن.
له‌و ڕێگایه‌دا یه‌كێكیان به‌هۆی ماندووبوونه‌وه و په‌كی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چاودێری ده‌كه‌ن و ده‌بنه فریادڕه‌سی.
ئه‌مه وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كه، هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كه‌ی له‌كۆڵ گرتووه و به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ڕزگاری ده‌كات.
هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كه به گریانه‌وه سوپاسی باوه‌شی ئارام و پڕ میهره‌بانی پێشمه‌رگه‌كه ده‌كات، وه‌ڵامی پێشمه‌رگه‌كه‌ش وه‌ڵامێكی مرۆڤ دۆستانه‌یه.
ماندوبوون و بێزاری و زوڵم، به‌ڕوخساری گه‌نج و پیر و منداڵی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داهشه‌وه دیاره، گه‌نجێك چیرۆكی ژیان له گونده‌كه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه له ژێر حوكمی داعشدا .
دوای گه‌یشتنی هه‌ر هاولاتیه‌كی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن ،چونكه هه‌ندیكجار كه‌سانێك له‌نێو ئه‌مانه‌دا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن كه پێشتر هاوكاری داعشیان كردووه.