وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا ده‌كات رێكاره‌كان توندتر بكرێن
"رێژه‌ی له 80%ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی زنجره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆناوه‌یه و ڤایرۆسه‌كه زۆر به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
سامان به‌رزجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سبه‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند خاڵێك تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ش:
یه‌كه‌م/ تووشبوون به كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه چوار ئه‌وه‌نده‌ی مانگی رابردووه.
دووه‌م/ حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنای گۆڕاو به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و له 80%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا تووشی كۆرۆنا ده‌بن، به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌یه.
سێیه‌م/ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه، رێكاره‌كان بۆ ده‌وامی خوێندن له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن توندتر بكرێن.
چواره‌م/ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئێستا پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: راپۆرتێكی گشتگیرمان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه و هه‌موو رێكاره‌كانمان دیاری كردووه، داواشمانكردووه، رێكاره‌كان زۆر توندتر بكرێن، چونكه دۆخه‌كه به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت.
H.B