كۆشكی سپی له باره‌ی "كه‌وتنی بایدن" روونكردنه‌وه ده‌دات
به‌هۆی كه‌وتنی بایدن میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بنه‌وه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كۆشكی سپی شه‌وی 19ی ئادار (مارسی 2021) كۆتایی به‌و ترسه هێنا ده‌رباره‌ی سه‌رۆك بایدن كه هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌بێت له رۆیشتنیدا پاش ئه‌وه‌ی كه دوانیوه‌ڕۆی 19ی ئایار له گه‌شتێكیدا بۆ ویلایه‌تی جۆرجیا، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی به پێپلیكانه‌ی فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی 3 جار له‌سه‌ریه‌ك كه‌وت و هه‌ستایه‌وه.
ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی قسه له‌سه‌ر كه‌وتنه‌كه‌ی بایدن ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ش قسه له‌سه‌ر كه‌وتنی ئابڕووی رۆژنامه‌نووسی هه‌ندێك میدیا ده‌كرێت كه چۆن نا ئیتیكیانه له مانگی حوزه‌یران (جونی 2020) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رۆیشتنێكی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی پێشوودا كرد كاتێك به وریاییه‌وه له‌سه‌ر رێره‌وێكی لێژدا ده‌ڕوات له مه‌راسیمی (West Boint).
در‌و هۆڵدن رۆژنامه‌نووسی پێشووی رۆژنامه‌ی هێڵ و رۆژنامه‌نووسی فری لاین و سه‌ربه‌خۆ كه كار بۆ زه نیویۆرك تایمز و واشنتۆن پۆست و زۆر میدیای تر ده‌كات. له تویتێكدا هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی دوێنێ 19ی ئایار-ی 2021 ده‌رباره‌ی جۆو بایدن و مانگی ئه‌یلوول-ی 2020 ده‌رباره‌ی دۆناڵد تره‌مپ داناوه و نوسیویه‌تی: "مێشكم له‌ده‌ستدا".
هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ی زه نیویۆرك تایمز بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی رۆژنامه‌نووسان. چونكه پۆستێكیان كه رۆژی 19ی ئایار بڵاوكردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی: "سه‌رۆك بایدن 100% باشه دوای ئه‌وه‌ی باڵانسی تێكچوو كاتێك به پلیكانه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وت...".
به‌ڵام له 14ی حوزه‌یران (جونی 2020) كاتێك دۆناڵد تره‌مپ له ئاهه‌نگی (West Boint) به ئاگاییه‌وه به‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی لێژدا هاوشانی جه‌نه‌رالێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڕوات، رۆژنامه‌نووسی به‌توانای ئه‌مه‌ریكی ماگی هابرمان له زه نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی: "هه‌ڵوه‌سته‌كردنی رۆیشتنی تره‌مپ له‌سه‌ر رێڕه‌وه لێژه‌كه پرسیار له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروستده‌كات..."
ئه‌م چاودێریكردنه له‌سه‌ر میدیا نه‌ك ته‌نیا به‌رۆكی زه نیویۆرك تایمز-ی گرت به‌ڵكو زۆر میدیای باوه‌ڕپێكراوی تریش وه‌ك سی ئێن ئێن ده‌گرێت كه له‌مانگی حوزه‌یران -ی 2020 بۆ تره‌مپ نووسیویه‌تی: "بۆچی چیرۆكی رۆیشتنی دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر رێره‌وی لێژی (West Boint) گرنگه".
به‌ڵام دوێنی 19ی ئایار بۆ جۆو بایدن نوسیویه‌تی: "كۆشكی سپی ده‌ڵێت بایدن 100% باشه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێپلیكانه‌كانی فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه‌وت".
جۆو بایدن ده‌بێته دووه‌مین سه‌رۆك له‌مێژووی ئه‌مه‌ریكا كه پێیه‌كانی هه‌ڵكه‌وێت و بكه‌وێت له‌سه‌ر پێپلیكانه‌ی فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته ناخۆشه له په‌راوی سه‌رۆكایه‌تی بایدن-دا تۆمارده‌كرێت، كاتێك سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك قاچی هه‌ڵه‌زنێت له‌نیوه رێگای پێپلیكانه‌ی فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه 25 پله‌یه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه له دواهه‌مین جاردا نوكه پێیه‌ك له كانزای پێپلیكانه‌كه ده‌دات وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌ك.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوز نوسیویه‌تی: " كه‌وتنی پیاوه 78 ساڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌یویست له بنكه‌ی ئه‌ندرۆز-ی ماریلاند-ه‌وه بچێت بۆ شاری ئه‌تلانتا-ی ویلایه‌تی جۆرجیا به‌فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌مان رووداوی جیرارد فۆرد-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای هێنایه‌وه یادمان كاتێك له گه‌شتێكدا ساڵی 1975 گه‌یشته نه‌مسا و له كاتی دابه‌زین له‌پێپلیكانه‌كانی كۆتاییدا، كه‌وت.
ره‌نگه ئه‌وه‌ی بۆ جۆو بایدن قورس بێت ئه‌و گاڵته‌جاڕییه بوو كه كاتی خۆی به دۆناڵد تره‌مپ-ی كرد كاتێك تره‌مپ له مه‌راسیمی (West Boint) به وریاییه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ره‌مپایه‌دا ده‌ڕوات. مانگی ئه‌یلول، بایدن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به گاڵته‌ئامێزه‌وه وتی: "سه‌یری هه‌نگاو و رۆیشتنه‌كانی من بكه‌ن و سه‌یری هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و بكه‌ن!" (ئه‌و) مه‌به‌ستی تره‌مپ بوو.
هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست نوسیویه‌تی: " هه‌ڵوێسته‌كه‌ی تره‌مپ له (West Boint) هه‌رگیز هاوشێوه‌ی ئه‌و دیمه‌نه ناخۆشه نه‌بوو كه بایدن له‌سه‌ر پێپلیكانه‌ی فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له بنكه‌ی ئه‌ندرۆز-ی ماریلاند تووشی بوو".
له‌مانگی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2020) هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی (بایدن و تره‌مپ) له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توانای جه‌سته‌ی به‌رگری-یان له‌خۆیان ده‌كرد، تره‌مپ ئه‌وكاته بێئه‌وه‌ی تووشی هیچ كه‌وتنێك ببێت به‌رگری له‌خۆی كرد‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه وتی: "دواهه‌مین شت ئه‌وه‌بوو كه من كردم بۆئه‌وه‌ی پێشبینی ئه‌مه بكه‌ن و بڵێن ئه‌كه‌وێت و له‌هه‌واڵێكی درۆدا چێژی لێوه‌رگرن".
جۆو بایدن به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه له مێژوودا له‌دوای رۆناڵد رێگان كه له‌ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا سه‌رۆكایه‌تی گرته‌ده‌ست و له 77 ساڵیدا سه‌رۆكایه‌تی جێهێشت، هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ له‌ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا سه‌رۆكایه‌تی گرته‌ده‌ست و له 74 ساڵیدا سه‌رۆكایه‌تی جێهێشت. بۆیه له‌دوای ئه‌وه‌ی بایدن له‌سه‌ر پێپلیكانه‌ی فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك كه‌وت ئێستا ته‌ندروستی نیشانه‌ی پرسیاری لای چاودێران دروستكردووه.