چاڤی هێرناندێز ستایشی ركابه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات
به یانه‌یه‌كی به‌هێزی ده‌زانێت
چاڤی هێرناندێزی یارییزانی پیشووی بارسێلۆنا و ئێستای سه‌دی قه‌ته‌ری، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی فۆر فۆر تو، ستایشی ئاستی بارسێڵۆنا و سێڤییا ده‌كات.
چاڤی ده‌ڵێت: سێڤییا یانه‌یه‌كی به‌هێزه به به‌ده‌ستهێنانی یۆرۆپالیگ، ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند كه ده‌توانێ ركابه‌ریی یانه به‌هێزه‌كان بكات، چاڤی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌توانێ له سێڤییا بباته‌وه، یاریزانه‌كه‌ی سه‌د ده‌شڵێت: بارسا ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی شایی ئیسپانیا.
بڕیاره یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه له یاریگای ڤێسێنتی كالدیرۆنی تایبه‌ت به ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌رێوه بچێت.