عه‌لاوى: به‌شدارى حكومه‌ت ناكه‌ين
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، ئه‌و شه‌ڕه‌ى له دژى داعش به‌ڕێوه‌ده‌برێت، شه‌ڕێكى تائيفى نييه، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، ئه‌و شه‌ڕه‌ى له دژى داعش به‌ڕێوه‌ده‌برێت، شه‌ڕێكى تائيفى نييه، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ن.
عه‌لاوى له لاپه‌ڕه‌ى خۆي‌دا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: ئه‌و شه‌ڕه‌ى له دژى داعش و له شارى فه‌لوجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تائيفيى نييه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شێك له لايه‌نه‌كان وا پێناسه‌ى ده‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، خه‌ڵكى عێراق دژى گيانى تائيفين و له ميانى خۆپيشاندانه‌كانى به‌غداشدا ئه‌و په‌يامه‌يان گه‌ياندووه.
به هۆى به‌شداريكردنى حه‌شدى شه‌عبى، كه ميليشيايه‌كى شيعه ئاينزايه، لايه‌نه سونييه‌كان ره‌خنه‌يان له پرۆسه‌ى سه‌ربازى رزگاركردنى فه‌لوجه گرتووه و به‌و شه‌ڕه‌يان به هه‌وڵدانى شيعه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له سوننه‌كان وه‌سفكردووه.
سه‌باره‌ت به بهشداريكردنيشيان له حكومه‌تدا، عه‌لاوى رايگه‌ياندووه، ئه‌وان به‌شدارى له حكومه‌تدا ناكه‌ن و نابنه شاهێدى ناڕه‌وا له‌سه‌ر مێژوو، ئه‌گه‌ر بێت و پرۆسه‌ى سياسى عێراق راست نه‌كرێته‌وه.