پۆلیسی سلێمانی: به‌شێك له ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندكار نه‌بوون
"داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ده‌م داواكاریی و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانه‌وه بچن"
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگهیندراوێكی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوو رۆژه‌ی قوتابیانی سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ماوه‌ی دوو ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌رماڵه، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاره‌كانمان و هێمنی و ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام بووین له پارێزگاری لێكردنیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد هاویشتن به‌ئاراسته‌ی هێزی چالاكی مه‌ده‌نی و هێرشكردنه سه‌ریان به چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی و ئاڵۆزیی دروست بوو چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بوون، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ خوشك و برا خوێندكاره‌كانمان بۆ هه‌ر تێبینی‌و گله‌یی و گازهندهیهك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان.
داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ده‌م داواكاریی و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانه‌وه بچن، له هه‌مانكاتیشدا داوا لهخوشك و برا خوێنكارهكانمان ده‌كه‌ین كه گردبونه‌وه و كۆبونه‌وه‌كانیان به‌شێوازی هێمنانه و شارستانیانه ئه‌نجام بده‌ن و نه‌هێڵن خه‌ڵكانی گومان‌لێكراو چالاكییه شارستانییهكهیان لێ تێكبده‌ن.