نرخی نەوتی بۆ سەرووی 95 دۆلار بەرزبووەوە
ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا و رووسیا كاریگهری لهسهر بهرزبوونهوهی نرخی نهوت درووستكردووه
K24- ههولێر:
نرخی نەوت لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەیدا بەهۆی گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بۆ بەرزترین ئاستی 8 ساڵی رابردووی بەرزبووەوە، رووسیا یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکاری نەوت و وەبەرهێنەران ترسیان هەیە ئەگەری هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا کێشە بۆ خستنەڕووی نەوتی جیهان دروستبێت.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 3.98 بۆ 95.05 بەرزبووەوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە ریژەی سەدا 4.51 بۆ 93.93 دۆلار بەرزبووەوە
بەمەش هەردوو جۆر نەوتی خاو بۆ بەرزترین ئاستەکانیان لەدوای کۆتاییەکانی 2014 بەرزبوونەوە، هەروەها بۆ هەشتەمین هەفتەش لەسەر یەک بەردەوامن لە بەربوونەوە، هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش دڵەڕاوکێکانە لە دروستبوونی کێشە بۆ خستنەڕووی نەوت بەهۆی دەرهاویشتەکانی پەتای کۆرۆنا و گرژییەکانی رووسیا و ئۆکرانیا.