بەهۆی هێوربوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ دابەزی

زێڕ
زێڕ

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ دوای ئەوەی بۆ بەرزترین ئاستی هەشت مانگی رابردووی بەرزبووەوە، بەڵام بەهۆی هێوربوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا کەمێک دابەزی.

نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بۆ 1852 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک دابەزی. بەڵام لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ 1856 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 441000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 388000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 330000 دیناری عێراقی

لەبارەی کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە رێژەی 0.1% دابەزی و هەریەکە لە کانزاکانی دیکەی پلاتین و پلادیۆمیش بە رێژەی جیاواز بەرزبوونەوە.