بەهۆی تۆمارکردنی قازانجی مێژوویی سەرۆکی بریتش پێترۆلیۆم بە 13 ملیۆن دۆلار خەڵاتکرا
K24 - هەولێر:
بەهۆی تۆمارکردنی قازانجی مێژوویی بۆ گرووپی بریتش پێترۆلیۆمی بەریتانی تایبەت بە نەوت و گاز، بەرنارد لۆنی بە بڕی 11 ملیۆن و 400 هەزار پاوەند خەڵاتکرا کە دەکاتە نزیکەی 13 ملیۆن دۆلار.
ئەو کۆمپانیا بەریتانییە ئاشکرای دەکات، لە سەر ئاستی ساڵانە لە 2022 قازانجی پێوانەییان تۆمارکردووە و هۆکارەکەشی بۆ دەرهاویشتەکانی جەنگی ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە کە نرخی نەوت و گاز بۆ ئاستی پێوانەیی بەرزبوونەوە.
لەبارەی ئەو بڕە پاداشتە کۆمپانیای بی پی پشتڕاستی نەکردووەتەوە لە هەمانکاتدا رەتیشی نەکردووەتەوە.
لەو بارەیەوە دەیڤید نیکۆڵاس، گوتەبێژی کۆمپانیاکە ئاشکرای دەکات، وردەکاری پاداشتی بەڕێوەبەر لە راپۆرتی ساڵانە بڵاودەکرێتەوە کە لە نیوەی یەکەمی مانگی ئادار دەردەکرێت.
هاوکات بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تایمز، تاوەکو ئێستا پاداشتە تایبەتەکەی بەرنارد لۆنی بەڕێوەبەرەکانی دیکە لەگەڵ وەبەرهێنەران توێژینەوەی لەسەر دەکرێت.