تورکیا کێڵگەیەکی نەوتی لە باکووری شرناخ راگەیاند؛ یەدەگی کێڵگەکە ملیارێک بەرمیل نەوتە
K24 - هەولێر:
دامەزراوی نەوتی تورکیا دۆزینەوەی کێڵگەیەکی نەوت لە باکووری شرناخ راگەیاند، کە یەدەگی نەوتەکەی بە ملیارێک بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت، ئەوەش گەورەترین دۆزینەوەی نەوتییە لەسەر وشکانی لە وڵاتەکەدا.
دامەزراوەی نەوتی تورکیا ئاشکرای کرد، لە قووڵایی دوو هەزار و 771 مەتردا کێڵگەیەکی نەوتیان دۆزیوەتەوە کە کە یەدەگەکەی ملیارێک بەرمیل نەوتە و جۆری نەوتەکەی سووکە، هەروەها گەشبینن بەوەی یەدەگی زیاتری نەوتی لە ناوچەکە بدۆزنەوە.
ئەو کۆمپانیا تورکیە ئاماژەی بەوەداوە، چەند بیرێکی دیکەش بۆ هەڵسەنگاندن لە ناوچەکە هەڵدەکۆڵن و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کار بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکە دەکەن.