ئەنجوومەنی باڵای فەتوا حوکمی بەکرێدانی "زەوییە مەغموورەکان"ـی دەربەندی رانیەی روونکردەوە
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان حوکمی به كرێدانی زه‌ویه‌كانی خوار ده‌ربه‌ندی رانیه له هه‌رێمی كوردستان كه پێیان ده‌وترێت زه‌وی (مغمور‌ة) رووندەکاتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لە فەتوایەکی نوێی دەرکردووە و رایگەیاندووە، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كردبوو له لێژنه‌ی فه‌توای رانیه سه‌باره‌ت به حوكمی به كرێدانی زه‌ویه‌كانی خوار ده‌ربه‌ندی رانیه له هه‌رێمی كوردستان كه پێیان ده‌وترێت زه‌وی (مغمور‌ة)، لە روانگەی شەریعەتی ئایینی ئیسلامەوە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت؟.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌سڵ وایه ئه‌م به‌كرێدانه له‌سه‌ره‌تاوه دروست بێت، به‌ڵام كاتێك ئاو زه‌ویه‌كه‌ی داپۆشی به‌كرێگرتنه‌كه تێكده‌چێت و خاوه‌ن زه‌ویه‌كه ته‌نیا شایسته‌ی كرێی ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێت به‌كرێگره‌كه سودی لێبینیوه، ئه‌گه‌ر هیچ سودێكی لێ نه‌بینیبوو ئه‌وا شایسته‌ی هیچ له كرێیه‌كه نابێت.
دەقی فەتواکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كردبوو له لێژنه‌ی فه‌توای رانیه سه‌باره‌ت به حوكمی به كرێدانی زه‌ویه‌كانی خوار ده‌ربه‌ندی ڕانیه له هه‌رێمی كوردستان كه پێیان ده‌وترێت زه‌وی: (مغمور‌ة)، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ساڵێك باران زۆر ببارێت و به‌نداوی دووكان ئاوی زۆری تێبچێت ئه‌و زه‌ویانه به ئاو دابپۆشرێن، ئینجا خه‌ڵكانێك كه خۆیان به خاوه‌نی زه‌ویه‌كان ده‌زانن فێر بوون ساڵانه له پایزاندا به كریێان ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی كه له كاتی به كرێدانه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ن، كه كاتێك زه‌ویه‌كه ئاو دایپۆشی كرێیه‌كه چی به‌سه‌ر دێت؟ دواتر كه ئاو دایپۆشی كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیان، ئایا حوكمی شه‌رع چییه له‌و باره‌یه‌وه؟ ئایا پێویست ده‌بێت له به‌كرێگره‌كه ته‌واوی ئه‌و كرێیه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون بیداته به كرێده‌ره‌كه؟ یان كرێیه‌كه واجب نابێت؛ چونكه گرێگره‌كه هیچ سوودی له زه‌ویه‌كه نه‌بینیوه؟
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 18/ ربیع الثانی/1447ه = 29/9/2026م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئه‌سڵ وایه ئه‌م به‌كرێدانه له‌سه‌ره‌تاوه دروست بێت، به‌ڵام كه كاتێك ئاو زه‌ویه‌كه‌ی داپۆشی به‌كرێگرتنه‌كه تێكده‌چێت و خاوه‌ن زه‌ویه‌كه ته‌نها شایسته‌ی كرێی ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێت كه به‌كرێگره‌كه سودی لێبینیوه، ئه‌گه‌ر هیچ سودێكی لێ نه‌بینیبوو ئه‌وا شایسته‌ی هیچ له كرێیه‌كه نابێت.
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: ” وإذا اكترئ الرجل الأرض من الرجل بالكراء الصّحيح، ثم أصابها غرق منعه الزرع، أو ذهب بها سيل، أو غصبها فحيل بينه وبينها، سقط عنه الكراء من يوم أصابها ذلك، وهى مثل الدار يكتريها سنة ويقبضها، فتهدم في أول السنة أو آخرها، والعبد يستأجره السنة، فيموت في أول السنة أو آخرها، فيكون عليه من الإجارة بقدر ما سكن واستخدم، ويسقط عنه ما بقى…” المجموع شرح المهذب 15/73
شێخ زه‌كه‌ریای ئه‌نصاری ده‌فه‌رموێت: “(وكذا) لا ينفسخ في الباقي (إن هلك الزرع) في الأرض المستأجرة (بجائحة) من نحو سيل أو جراد أو شدة حر أو برد ولا يحط شي‌ء من الأجرة؛ لأن الجائحة لحقت ماله، لا منفعة الأرض، فأشبه إحتراق البز في الدكان المكرى (لا إن تلفت الأرض) بجائحة أبطلت قوة الإنبات، فتنفسخ في الباقي” (أسنى المطالب: 2/430).
كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌كرێده‌ره‌كه ته‌نها شایسته‌ی كرێی ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێت كه به‌كرێگره‌كه سودی لێبینیوه ..
بۆیه پێویسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌كرێگره‌كه به‌ڕونی به كرێده‌ره‌كه بڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌ویه ژێر ئاو كه‌وت چیتر كرێی ناداتێت و مامه‌ڵه‌كه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
به پێویستی ده‌زانین كه ئه‌وه‌ش بڵێن: هه‌میشه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ئامۆژگاری موسوڵمانان ده‌كات له‌كاتی ئه‌و چه‌شنه كێشانه‌دا په‌نا به‌رنه به صوڵح و ڕێككه‌وتن بۆ پاراستنی برایه‌تی و ته‌بایی نێوانیان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَالصُّلْحُ خَيْرٌ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا)(سورة النسا‌ء: 128).
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان