وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
سیباستیان كورز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستریا (نه‌مسا)، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی سباستیان كورز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستریا (نه‌مسا)، هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه له رووی مادی و سه‌ربازییه‌وه و ئه‌مه‌ش به دووه‌م سه‌ردانی ئه‌و وه‌زیره داده‌نرێت، بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سباستیان كورز، له دایكبووی ساڵی 1986ه‌و له ساڵی 2013، بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستریا (نه‌مسا).
ئۆستریا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیاریی په‌یامنێری كوردستان 24، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستریا (نه‌مسا)، له رێگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، بڕی دوو ملیۆن یۆرۆی وه‌ك هاوكاری بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دابین ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستانن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستریا (نه‌مسا)، به‌ڵێنی هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌تایبه‌تیش له رووی مرۆییه‌وه.
بڕیاریشه له داهاتوودا، نوێنه‌رێكیان له ئاستی كۆنسوڵ، له هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا ئه‌و وڵاته، باڵیۆزخانه‌ی له عێراقدا نییه و ناتوانن راسته‌وخۆ كۆنسوڵخانه بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها سیباستیان كورز، سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانی كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیدان و خۆڕاگرییه‌ی له ماوه‌ی رابردوو، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، نواندوویه‌تی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)