یه‌كێتی: سه‌ردانه‌كانی فوئاد حوسێن بۆ كات كوشتنه
گۆڕان سه‌رله‌به‌ری پێشنیازه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
بزووتنەوەی گۆڕان بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان رەتدەکاتەوە کە بڕیارە دكتۆر فوئاد حوسێن نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كانیدا بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان، بیخاتە بەردەمیان و یەکێتی نیشتمانی كوردستانیش پێیوایە, سەردانەکانی نوێنەری سەرۆکی هەرێم مانۆڕن و بۆ کات کوشتنن.
لەسەروبه‌ندی سەردانەکەی د. فوئاد حسێن نوێنەری سەرۆکی هەرێم بۆلای لایەنە سیاسیەکان بۆ جاری دووەم کە لەگەڵ خۆیدا بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی پێیە, وەك چارەسەرێکی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بە حیکایەتی چەق بەستن، بزووتنەوەی گۆڕان سه‌رله‌به‌ری بیرۆکەکەی بەرێز حسێن رەتدەکاتەوە.
دوو مانگ بەرلە ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی راسپارد بۆچارەسەری کێشە نێوخۆیيەکانی هەرێم سەردانی لایەنە سیاسیەکان بکات و ئائێستاش هەوڵەکانی بۆنزیك کردنەوەی لایەنەکان بەرداوامە.