ئانۆ جەوهەر
نووسەر
لە کاتی ڕیفراندۆم، تەنها خودا یارمان بوو
لە کاتی ڕیفراندۆم …
هەموو دونیا نەیار بوو،
بێ دەنگ وبێ مەوقیف بوون بەرامبەر بە مافی ڕەوای نیشتیمانێک و قەوارەیەکی مێژوویی وسروشتی چەند نەتەوەی ڕەسەن و مێژوویی، تەنها خودا یارمان بوو.
ڕیفراندۆم کە خاڵی وەچەرخان بوو، سەرۆکێک ڕابەرایەتی دەکرد کە جگە فەرمان و فەرمایشتەی یەزدانی پاک، گوێ لە خواست و ئیرادەی گەلەکەی خۆی دەگرێ، ئامادە نەبوو و ئامادە نیە، لە بەرامبەر هەر شتێکی دیکە خۆی شەرمەزاری میللەتەکەی بکات.
بە ڕابەرایەتی سەرۆک و خۆڕاگری گەلی کوردستان ريفراندۆمان سەرکەوت، تاپۆی نیشتیمان هەتا هەتایی بە دەنگ و ئیرادەی کوردستانیان مۆرکرایەوە.
هەموو ڕەنگ و دەنگەکان دروشمی کوردستان یان نەمانیان لە یەخەی دایکی نیشتیمان دایەوە. دەنگێکمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا شانازیی هەتاهەتایمان بردەوە.
ئایندەی نەوەکانمان گەشتر کرد و دوژمنانمان ڕیسواتر کرد.
سەرکەوتین
نە دۆڕاین
نەچەماین،
سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک
سوپاس و ستایش بۆ ئەو عەقیدەیەی فێری نیشتیمانپەروەری و خۆڕاگری کردین، لە عەبدولسەلامی گەورەوە تا سەرۆک مەسعود بارزانی.
سوپاس بۆ ئەو ڕۆژەی کە دەرفەتی داین ئیرادەمان بە سەر ئیرادەی دوژمن سەرکەوێت.
بە سەرێکی بەرز و دڵێکی پڕ لە خاکویستی بە منداڵەکانم بلێم: بە شانازیەوە ریفراندۆمچی یە باوکتان. پێیان بڵێم .. ڕۆڵەکانم ئێمە بووین بڕیاری خۆمان دا و سەرکەوتین و نەچەماین.