وه‌زاره‌تی نه‌وت: هیچ رێككه‌وتنێكی نوێمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نییه
داوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بوونی هه‌ر جۆره رێكه‌وتنێكی نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وزاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی رێككه‌وتنی پێشوو ده‌كات كه له بودجه‌ی گشتی عێراق رێككه‌وتن له‌سه‌ر كراوه.
گوتیشی تێكدانی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ناو سنووری توركیا مانگ به له‌ر ئێستا بووه هۆی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ڵێت: "كۆمپانیای نه‌وتی باكوور دووباره ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی رۆژانه نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه، كه تێچووی به‌كارخستنی كۆمپانیای باكوور له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی نه‌وته."
له به‌شێكی تر له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق راده‌گه‌ینێت: "دووباره هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركی داهاتێكی تر دابین ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و هه‌روه‌ها به‌شی پارێزگای كه‌ركوك له پتێرۆ دۆلار، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی، كه هه‌موویان به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ناڵێنن".
له كۆتاییشدا باس له "هه‌وڵی وه‌زاره‌ت ده‌كات بۆ دووباره كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك كه پێش هاتنی داعش بۆ عێراق له ده‌ست وه‌زاره‌تی نه‌وتدا بوون و پاشان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی پێشوو ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێك له‌و بیره نه‌وتانه‌دا گرت".