فەرماندەی فیرقەی ئاڵتون بۆ كوردستان24: ھێزەكانمان ناوچەی كارگەی گوگجەلی كۆنتڕۆڵكردەوە

K24 - ھەولێر

فازڵ بەرواری فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی ھێزی دژەتیرۆری عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "ھێزەكانی دژە تیرۆر ناوچەی كارگەی گۆگجەلی لە دەروازەی مووسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە".

فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی گوتیشی: "ھێزەكانمان پێشڕەوی بەرچاویان كردووە و لەماوەیەكی نزیكدا دەگەنە ناوەندی مووسڵ".

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ كە 17 ئەم مانگە دەستیپێكردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەكان لە سێ لاوە ھێرشیان بۆسەر شاری مووسڵ دەستپێكرد، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان ھێزەكان پێشڕەوی بەرچاویان كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو ھێزەكانی پێشمەرگە چەندین ناوچەی بەرفراوانیان لە سنووری شاری مووسڵ كۆنتڕۆڵكردوە.