چه‌كی بێ ده‌نگ قه‌ده‌غه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێنحی تشرینی دووه‌می 2016، پرۆژه یاسای به‌كارهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ ده‌نگ په‌سند كرد.
پاش رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، دیارده‌ی چه‌كی بێ ده‌نگ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق سه‌رهه‌ڵداوه.
به پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی له په‌رله‌مان په‌سندكرا، هه‌ڵگرانی چه‌كی بێ ده‌نگ به سێداره‌دان سزا ده‌درێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌م چه‌كه خه‌ڵكیان كوشتووه.
هه‌روه‌ها سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هه‌ڵگرانی ئه‌م چه‌كه، به‌رهه‌مهێنه‌رانی پارچه‌كانی و چاككره‌وه‌كانی و ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌م چه‌كه ده‌كه‌ن ده‌سه‌پێنرێت.
به‌رپرسانی عێراقی رایانگه‌یاند زۆربه‌ی كرده‌وه تیرۆریستی و كوشتنه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به چه‌كی بێ ده‌نگ ئه‌نجام دراون.