گۆڕان داوای پێداچوونە بە پەیوەندییەکانی ھەولێر و ئەنقەرە دەکات
یەكگرتووی ئیسلامی: بۆ چارەسەری پرسی كورد توركیا رێگە دیموكراسییەكان بگرێتەبەر
K24 - ھەولێر
بزووتنەوەی گۆڕان بەھۆی دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی ھەدەپە داوای پێداچوونەوە بە پیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات.
یەکگرتوی ئیسلامیش بۆ چارەسەری پرسی کورد پێ وایە دەبێت تورکیا رێگە دیموکراسییەکان بگرێتە بەر، بەڵام بەرەی تورکمانی جیاواز لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان پێی وایە ئەوە پرسێکی دادوەرییە و نابێت تێکەڵی ململانێ و موزایەدەی سیاسی بکرێت.