داعش 5 كرێكاری لە شارێكی كوردستان رفاند

"كرێكارێكیان كوشتووە و سەرجەم ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكەیان سوتاندووە"

K24 – گەرمیان

ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "چەكدارانی داعش ھەڵیانكوتایە سەر كرێكارانی كۆمپانیایەك لە خانەقین و كرێكارێكیان كوشتووە و 5 كرێكاری دیكەشیان رفاندووە.

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە لیوای 3 پیادە بە كوردستان24 گوت: "بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھەڵیانكوتایە سەر كرێكارانی كۆمپانیای حەمورابی لە ناوچەی نەوتی خانەقین، كریكاریكیان كوشتووە و 5 كرێكاری دیكەشیان رفاندووە، ھەروەھا سەرجەم ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكەیان سوتاندووە".

روونیكردەوە: "ئەو كۆمپانیایە كاری رێگاوبان دەكات و ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی رێگای نێوان خانەقین و دیالەیە، چەكدارانی داعش لە شوێنی كاركردن پەلاماریانداوە".