16 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

چەند حاڵەتێكی دزیان ئەنجامداوە

K24 - سلێمانی

هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەفەرمانی دادوەر 16 كەسی تۆمەتبار بە دزیكردنی دەستگیركرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، 4 لەتۆمەتبارەکان بە ڕەگەز عەرەبن و هەستاون بە دزینی بڕی 10 هەزار دۆلار لە هاووڵاتییەک لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 یاسای سزادانی عێراقی بەندكراون.

پۆلیسی سلێمانی راشیدەگەیەنێت، لە چالاکییەکی دیکەی مەفرەزەکانی پۆلیسدا 2 ژن دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بەدزینی کەلوپەلی ژنان. هاوکات 10 تۆمەتباری دیكە بەهۆی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆرەوە دەستگیرکراون کە بریتیە لە دزی ماڵان و دزی مۆبایل و دزی ماتۆڕسکیل، سەرجەمیان بەپێی ماددەی (444  و 446)بەندكراون.