"پارتی و گۆڕان كۆدەبنەوە"

بزووتنەوەی گۆڕان دەستەی سەرۆكایەتی چڤاتی گشتی ھەڵدەبژێرێ

K24 - سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەستەی سەرۆكایەتی چڤاتی گشتی ھەڵبژێرێت و 10 كەس بۆ ئەو دەستەیە كاندید كراون، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت دوای ھەڵبژراردنی رێكخەری گشتی لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە.

 ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، به‌ کوردستان 24 رایگەیاند، زۆربەی ئەندامان و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان پێیان باشە عومەری سەید عەلی، به‌ رێکخەری گشتی هه‌ڵبژێردرێت.

 له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ژاژڵه‌یی ئاماژه‌ی بەوەدا، دوای هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.