لە سلێمانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران ئامادەن
"ھەر گرفتێك لەناوی ھاووڵاتیان ھەبێت چارەسەر دەكرێت"
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و راپرسی کوردستان رایگهیاند، فەرمانگەکەی راسپاردە و ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای جێبەجێکردووە و بنکەکانی تۆماری دەنگدەران ئامادەن بۆ پیشوازی لەو هاووڵاتیانەی بەدوای ناو و شوێنی دەنگدانی خۆیاندا دەگەڕین و لەدایكبووانی (25/9/1999) مافی دەنگدانیان هەیە.