یوسف محەمەد دەستی لەكار كێشایەوە

ھۆكارەكان دەخاتەروو

K24 - سلێمانی

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان راگەیاند و ھۆكارەكانی دەست لەكاركێشانەوەشی خستەروو.

راشیگەیاند: "ماوەی ئەم خولەی پەرلەمان دابەشبووە بەسەر دوو قۆناغ، كە دەكرێ بوترێ قۆناغی یاسایی و قۆناغی نا یاسایی، بە درێژایی ئەو كاتەی كە تیایدا ئێمە ئەركی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كەوتبووە سەر شان، كرۆكی ئامانجی ئێمە سیستمی پەرلەمانیی تەندروست و پەرلەمانێكی چالاك بوو، ھەرچیەكیشمان پێكرابێت بەبێ درێغی ئەنجاممانداوە".

دەست لەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد لە كاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردوودا بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كشانەوەیان لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند.