ئەنجێلینا جۆلی بەڵێن بە منداڵێكی كورد دەدات

باوكی منداڵە كوردەكە لەبارەی بەڵێنەكە دەدوێت

K24 - دھۆك

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجێلینا جۆلی، ئه‌ستێره‌ی هۆلییود و باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی كه‌مپی دۆمیزی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستانی كرد، چاوی بە منداڵێكی نەخۆش دەكەوێت و بەڵێن بە باوكی منداڵەكە دەدات ھاوكاریان بكات.

ئیدریس كه‌مال، په‌نابه‌رێكی رۆژئاوای كوردستانە، كچه‌كه‌ی دووچاری نه‌خۆشی ئیفلیجی مێشك بووه‌، لەكاتی سەردانی ئەنجێلینا جۆلی، بۆ كەمپی دۆمیز كچەكەی نیشانی جۆلی ده‌دات و ئه‌ویش به‌ڵێنیدا كه‌ هاوكاریان بكات و ئێستاش خانه‌واده‌ی ئه‌و كچه‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئەنجێلینا جۆلی دەكەن.

ئیدریس كه‌مال، بە كوردستان24 گوت: "زیاتر لە كاتژمێرێك چاوەڕێی ئەنجێلینا جۆلیم كرد، بۆ ئەوەی كچەكەمی نیشان بدەم، پشكنینەكانی كچەكەم نیشاندا و گوتی ھاوكاریتان دەكەین، ئێمە چاوەڕێی بەڵێنەكەین، بەڵكو بیبەینە دەرەوەی وڵات و چارەسەری بۆ بكرێت".

ئەنجێلینا جۆلی، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی و باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 17/6/2018، سەردانی كەمپی دۆمیزی كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ستایشی ھەرێمی كوردستانی كرد، بۆ لەخۆگرتنی ئاوارە و پەنابەران.

ھ.م