بە وێنە... خەڵكی گوندێكی كوردستان یاسای تایبەت بەخۆیان جێبەجێ دەكەن
چەندین تایبەتمەندی لە گوندەكە ھەیە
K24 - سلێمانی
ئاوایی شێخ مستەفا، دە کەوێتە قوڵایی ناوچەی قەرەداخ بەیە کێك لە سەرنج راکیشترین ئاواییەکانی سنووری سلێمانی دادەنرێت.
خەڵكی ئەو گوندە کۆمەڵێك یاسای تایبەت بە خۆیان جێبەجێ دەكەن، لەپێناو باشتر ژیان و پاراستنی ژینگەی ناوچەكەیان. لە گوندی شێخ مستەفا داربڕین و جگەرەکێشان و راوکردن بە ھەموو شێوەیەك قەدەخەیە، ئەمەش سرووشتی ناوچەکەی وەکخۆی ھێشتووەتەوە. ھەروەھا لەو گوندە دەبێ شوفێران رێنماییەكانی ھاتووچۆ لە 100% جێبەجێ بكەن، تایبەتمەندییەكی گوندەكە ئەوەیە گرنگی رێژەی نەخوێندەواری زۆركەمە.
فۆتۆ: ئیبراھیم فەتاح
ھ.م













