ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه گيانى له‌ده‌ستدا
به هۆى پێوه‌دانى ماره‌وه
K24 – دهۆك:
نه‌قيبێكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به هۆى پێوه‌دانى ماره‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
په‌يامنێرى كوردستان24 له دهۆك، مه‌سعود محه‌ممه‌د رايگه‌ياند، نەقیب ھاشم ئەمین عه‌بدولڕەحمان، لە 15ی ئەم مانگەدا و لەکاتی ئەرکەکەیدا لە ناوچەی سحێلا بەھوی پێوەدانی مارەوە به سه‌ختى بريندار بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى دهۆك.
گوتيشى: "دواى سێ رۆژ له رووداوه‌كه، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ناوبراو له نه‌خۆشخانه‌ى ڤينى ئه‌هلى له شارى دهۆك گيانى له‌ده‌ستدا".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان24، هاشم باوكى سێ كوڕ و كچێكه و خه‌ڵكى گوندى (بێركياتى)ى سه‌ر به شارى دهۆكه و ئه‌فسه‌ر بووه له فه‌رمانده‌يى دهۆك.