به‌ره‌ى توركمانى داواى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات

مه‌سيحييه‌كانيش وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزارييان ده‌وێت

K24 – هه‌ولێر:

له ‌رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسيیه‌كانی پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحيیه‌كان نیه‌تی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن. توركمان داوای پۆستی جێگرێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات.

هه‌روه‌ها كلد و سریان و ئاشووریيه‌كانیش ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا ماف و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ كراوه‌ و ئێستاش ئه‌و پێكهاتانه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌ ڕێگه‌ی پێدانی پۆستی جێگرێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت و پۆسته‌ وه‌زاريیه‌كانی دیكه‌وه‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا رۆڵیان هه‌بێت.