كوردستان 24 به‌دواداچوون بۆ جموجۆڵی داعش له شه‌رگات ده‌كات
داعش ده‌ستی به جووڵه كردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له زیادبوونی جموجۆڵ و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌ن، تیمێكی كوردستان24 سه‌ردانی قه‌زای شه‌رگاتی كرد، كه كه‌وتووه‌ته نیوان هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین.
كوردستان24 له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و شوێنانه پشت راست ده‌كاته‌وه و قائیقمامی شه‌رگاتیش ئه‌و راستیه ناشارێته‌وه، به‌ڵام ده‌شڵێت: "بارودۆخه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه".
له سه‌ردانه‌كه‌یدا تیمی كوردستان 24 بۆی ده‌ركه‌وت، ته‌نها له مه‌ودای نێوان هه‌ردوو قه‌زای گه‌یاره و شه‌رگات كه ته‌نها 30 كیلۆمه‌تره، هێزه ئه‌منیه‌كان 8 بازگه‌ی پشكنینیان داناوه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه مه‌ترسیداره.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش، هاووڵاتیێكی ناوچه‌كه دووپاتیكرده‌وه، " چه‌كدارانی داعش له‌هه‌ندێك ناوچه‌كانی ئێره و ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه و رووباری دیجله گه‌ڕاونه‌ته‌وه و و مه‌ترسیین بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه، له چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌كدارانی داعش 2 كه‌سی ئێره‌یان كوشت، كه له‌نزیك گوندی خه‌زراویه خه‌ریكی راوه ماسی بوون".
له‌گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و راستیه ده‌ركه‌وت كه دانیشتوانی ناوچه‌كه هێشتا له‌مه‌ترسیه‌كانی داعش ڕزگاریان نه‌بووه و داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كه و كاری كوشتن و رفاندن ئه‌نجام ده‌دات. له هه‌ر شه‌قام و كۆڵانێكی شه‌رگات و ده‌روروبه‌ریدا هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌بینیت، كه بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه عه‌لی دودح خه‌ڵه‌ف، قائمقامی قه‌زای شه‌رگات ئه‌گه‌رچی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵه، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش‌یش ناشارێته‌وه و ده‌ڵێت: " داعش لێره و له‌وێ ته‌قینه‌وه و كاری تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام هه‌رگیز جارێكی تر لێ ناگه‌ڕێین بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانمان، به‌هیچ جۆرێك شوێنیان له‌ناو خه‌ڵكی ئێره نابێته‌وه و په‌نا به‌خوا هه‌موو عێراقیش له داعش پاك ده‌كرێته‌وه".
داعش به‌كار و كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی له‌پارێزگاكانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌و ناوچانه سه‌لماندووه. هێزه ئه‌منیه‌كانیش دوپات ده‌كه‌نه‌وه كه بارودۆخه‌كه له ژێركۆنتڕۆڵ دایه، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، له‌وه ده‌ترسێن رۆژێك بێت و جارێكی دیكه ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعش له‌ناوچه‌كه‌یان هه‌ڵبكرێته‌وه.
H.B