له‌باره‌ی پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراقدا هۆشداری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان ده‌درێت
سێ سیناریۆ لەبارەی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان هه‌ن
K24 – سلێمانى:
فراکیسۆنە کوردیيەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر مەترسییەکانی سه‌ر پشكی ھەرێمی کوردستان له بودجه‌ی 2019 عێراق کۆبوونەوە و ھۆشداریان بەحکومەتی ھەرێمدا.
ئه‌و فراكسيۆنانه رايانگه‌ياند، ئه‌گەر بەزوویی نەکەونە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و رێککەوتن نەکەن، ئەوا کورد ھەمان پشکی ساڵی رابردووی پێدەدرێتەوە و گرفتەکانی رابردوو دووبارە ده‌بنه‌وه.
سێ سیناریۆ لەبارەی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکراوە.
سيناريۆى یەکەم، پشکی کورد بۆ 2019 بکرێت بە 14% و پشت بەداتاکانی وەزارەتی پلاندان ببەسترێت.
دووه‌م: بەشە بودجەی هه‌رێمى كوردستان بگەڕێندرێتەوە بۆ 17%.
سێيه‌م: بەھەمان شێوەی ساڵی پار پشکی کورد ھەر %12.67 بێت و هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و بڕێك پاره مانگانه له به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
بەوتەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، عێراق دەیەوێت دەستی دەستی بەکورد بکات و لەگەڵ زیادکردنی پشکی کورد نیە.
سه‌ره‌ڕاى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى بودجه بۆ حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ى له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه، هيچ ده‌ستكارييه‌كى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌كه‌دا نه‌كراوه.
به‌شێك له نوێنه‌ران له‌و بڕوايه‌دان، ده‌ستكارى نه‌كردنى هه‌مان ئه‌و پرۆژه ياسايه‌ى بودجه كه له سه‌رده‌مى عه‌بادى دانرابوو، مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت ببێته عورفێكى ياسايى و ساڵانى داهاتووش پشكى هه‌رێم هه‌ر به %12.67 بمێنێته‌وه و ده‌ستكارى نه‌كرێت.