كوردستان24 چيرۆكى كوژرانى سه‌ربازێكى عێراقى له كۆمه‌ڵكوژييه‌كه‌ى سپايكه‌ر ده‌خاته‌ڕوو
لە زاری کەسوکارەکەیەوە
K24 – هه‌ولێر:
کوردستان24 چیرۆکی کوژرانی سەربازێکی سەربازگەی سپایکەر لە تکریت لە زاری کەسوکارەکەیەوە دەخاتەڕوو.
ئه‌و خێزانه ئاشكراى ده‌كه‌ن، كە كوڕه‌كه‌يان چۆن پەیوەندی لەگەڵيان پچڕاوە و داعش چۆن لەگەڵ 1700 سەربازی دیکە کوشتوویانە.
سەربازگەی سپایكەر، سەربازگەیەكی سوپای عێراقە لە نزیك شاری تكریت و بە ناوی یەكێك لە ئەفسەرە ئەمەریكییەكانەوە ناونراوە.
ئه‌و سه‌ربازگه‌يه لە 12ى حوزەیرانی 2014 لە كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شارى تكریت لەلایەن داعشەوە هێرشی كرایەسەر و تێيدا 1700 سه‌ربازى عێراقى كه زۆربه‌يان له ئه‌كاديمياى سه‌ربازى بوون ده‌ستگيركران و به‌يه‌كه‌وه گوله‌باران كران.