لە ھەولێر 6 تۆمەتبار دەستگیر كران

چوار كەسیان تەقەیان لە ماڵان كردووە

K24 - ھەولێر

لە ھەولێر شەش تۆمەتبار دەستگیر كران، دوو لەو كەسانە لە رانیە تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە.

عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "شەوی رابردوو 6 تۆمەتبار لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس لە ھەولێر دەستگیركران".

روونیكردەوە: "دوو لەو تۆمەتبارانە پێشتر تاوانی كوشتنیان ئەنجامدابوو، دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت كە لە یەكێك لە ھۆتێلەكانی نزیك باخی گشتی شارن، لەلایەن ھێزەكانمان دەستگیر كران. ئەو دوو كەسە لە قەزای رانیە تاوانەكەیان ئەنجامداوە، بۆیە رادەستی پۆلیسی رانیە كرانەوە".

روونیكردەوە: "چوار كەسەكەی دیكە چەند شەوێك لەمەوبەر بە چەك ھەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵان و تەقەیان كردووە، ئەوانیش دەدرێنە دادگا و ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكرێت".