مەلا بەختیار: تا بڕیاری كۆنگرە نەدرێت ماڵگێڕی خۆم دەبم

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی چاوەڕێی بڕیاری كۆنگرە دەكات

K24 - سلێمانی

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا حزبەكەی بڕیاری بەستنی كۆنگرە نەدات بەشداری لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی ناكات و ماڵگێڕی خۆی دەبێت.

لەبارەی دەنگۆی وازھێنانی لە ریزەكانی یەكێتی مەلا بەختیار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەگەر بڕیاری كۆنگرە نەدرا ھەر بە رۆڵەی یەكێتی دەمێنمەوە و ماڵگێڕی خۆم دەبم".

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24 لەبارەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی مەلا بەختیار، رایگەیاند: "ئەگەر بڕیاری كۆنگرە بدرێت بەشداری لە كۆبوونەوەكان دەكەم".