بەھۆی توركیا و پەكەكە بەشێك لە گوندەكانی زاخۆ چۆڵ دەكرێن

بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندنشینان ناچار دەكات گوندەكانیان جێبھێڵن

K24 - زاخۆ

بەهۆی بوونی بارەگاکانی پەکەکە و بەردەوامی بۆردومانەکانی تورکیا، دانیشتوانی چەندین گوندی کریستیان نشین و موسڵمان، گوندەکانی خۆیان چۆڵکردووە و ئێستا لە شاری زاخۆ و دەوروبەری نیشتەجێ بوون.

دانیشتوانی ئەو گوندانە داواش لە پەکەکە و تورکیا دەکەن شەڕەکانیان لە ناوچەکانی ئەوان دووربخەنەوە.

گوندنشینان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ھەندێك شەو تا بەیانی گوندەكانیان بۆردوومان دەكرێن، بۆیە ئەوان ناچارن كە گوندەكانیان چۆڵ بكەن.