ئه‌م هه‌فته‌یه پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ ده‌كه‌ن
وته‌بێژی یه‌كێتی: دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی قورس و دووردرێژ بوون
K24- سلێمانی:
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نيشتيمانى كوردستان رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌ت په‌سه‌ند كرد و له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه، په‌یامنێری كوردستان 24 له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كردووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو، هه‌ر ئه‌مڕۆ لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگەیاندووه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به فه‌رمی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و پۆسته‌كان واژۆ ده‌كه‌ن. گووتیشی: دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی قورس و دووردرێژ بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، پۆسته‌كانی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێ بریتین له یاریده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، 6 وه‌زاره‌ت، 3 به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، 3 بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان، 3 نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی دانووستانكاری پارتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه و به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان 24 كه‌وتوون، گۆڕان به‌وه رازی نه‌بووه یاریده‌ده‌رێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت.
H.B