ئەمساڵ نزیكەی 5 ههزار كەس لە ھەرێمی كوردستانەوە دەچنە حهج
یهكهم كاروانی حاجیان 10ی مانگی داهاتوو بهڕێدهكهوێت
K24 - ھەولێر
یەكەم كاروانی حاجیانی ھەرێمی كوردستان بۆ بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج ناوەكانیان بە شێوەی تیروپشك گەڕاوەتەوە و ئامادەكاری تەواویش كراوە بۆ گواستنەوەیان لە رۆژی دیاریكراودا.
ھەرچەندە بڕیاربوو بۆ ئەمساڵ 7 ھەزار كەس ناویان بگهڕێتهوه، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ "بە فەرمی ئەو بڕیارەیان پێنەگەیشتووە و تا ئێستا ناوی پێنج ھەزار كەس گەڕاوەتەوە".
كەمتر لە مانگێك ماوە بۆ ئەوەی یەكەمین كاروانی حاجیانی ھەرێمی كوردستان بۆ بە جگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ عەرەبستانی سعودیە بگوازرێنەوە، بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت "ھەموو ئامادەكاریەك كراوە یەكەم كاروانیش رۆژی 10 تەمووز بەرێدەكەون".
زیاتر لە 100 كۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن تەرخان كراون بۆ گواستنەوەی حاجیان لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان، وەك خاوەن كۆمپانیەیەكیش ئاماژەی پێدەكات ھەر كۆمپانیایەك تەنیا دەتوانێ ئەركی گواستنەوە و پاراستنی 47 حاجی لە ئەستۆ بگرێ و ھەماھەنگی تەواویش كراوە.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە ھەرێمی كوردستان، 86 ھەزار و 860 كەس ناویان بۆ حەج تۆمار كردووە و ساڵانە بەشێوەی تیروپشك 5 ھەزار كەس ناویان دەگەڕێتەوە و ھەر كەسیش بۆ ئەم سەفەرە پێویستی بە 4200 دۆلاری ئەمەریكییە و زیاتر لە 35 رۆژیش لە سعودیە دەمێننەوە.
ھ.م