سلێمانی كەسێكی بێسەروشوێن بوو بە كەسوكاری شاد بووەوە
دوای چەند رۆژێك بێسەروشوێنبوونی لە سلێمانی دۆزرایەوە
K24 - سلێمانی
دوای چەند رۆژێك بێسەروشوێنبوونی، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی شارۆچكەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك لە سلێمانی دۆزرایەوە و پۆلیسی سلێمانی رادەستی كەسوكاری كردەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "رۆژی 15/6/2019، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شارۆچكه‌ی پردێی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك ون ده‌بێت، كه‌سوكاره‌كه‌ی چه‌ندین رێگا ده‌گرنه‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی، به‌ڵام بێ هیوا ده‌بن. پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ئاگادار كرانه‌وه، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را راسپێردرا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره. دوای سێ رۆژ و له به‌رواری 18/6/2019، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانیان ئه‌و كه‌سه له شاری سلێمانی بدۆزنه‌وه و شه‌وی رابردوو راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكه‌نه‌وه".