له‌سه‌ر داوای راكان جبووری دادوه‌رێكی كوردی دۆسییه‌كه‌ی لابرا
راكان جبووری دادگایی ده‌كرێت
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌مڕۆ راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له دادگا ئاماده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی وته‌ی لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام له یه‌كه‌م وته‌یدا داوای گۆڕینی دادوه‌ری دۆسییه‌كه‌ی كرد.
دادوه‌ری دۆسییه‌كه‌ی راكان سه‌عید جبووری، سه‌باح مه‌جیدی كورد بوو، به‌ڵام دواجار به فشار و ده‌ستتێوه‌ردانی به‌غدا ئه‌و دادوه‌ره كورده له دۆسییه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
دوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌باح مه‌جید، له لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای كه‌ركووك و به ده‌ستتێوه‌ردانی به‌غدا دادوه‌رێكی توركمان بۆ دۆسییه‌كه‌ی دانرا.
دۆسییه‌ی راكان جبووری په‌یوه‌ندی هه‌یه به تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی، به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات.
دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، راكان جبووری، تۆمه‌تباره به خه‌رجكردنی یه‌ك ملیار دینار له باره‌ی پرۆژه‌كانی 2018ی شاری كه‌ركووك، به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌و پاره‌یه به هه‌ڕه‌مه‌كیانه له لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی دیوانی پارێزگاوه خه‌رج كراوه، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی ئه‌و پاره‌یان هه‌بووبێت و به‌و هۆیه‌وه دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و دۆسیه‌یه، له‌سه‌ر سكاڵای دیلان غه‌فوور، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دژی راكان جبووری جوڵێندراوه.
دوای جوڵاندنی دۆسییه‌كه، ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه دادگای كه‌ركووك داوای ئاماده‌بوون له راكان جبووری ده‌كات، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیده‌كرده‌وه ئاماده‌ی دادگا بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بكرێت به ئاماده‌بوونی له دادگا، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌فته‌ی رابردوودا هێزی بۆ ده‌ستگیركردنی جبووری ره‌وانه كرد، به‌ڵام به هۆی ئامادهنهبوونییهوه نه‌توانرا ده‌ستگیر بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا بوو بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانی، تۆمه‌تبار راكان جبووری داوای كرد، دادوه‌ری دۆسییه‌كه‌ی بگۆڕدرێت.
ئه‌و دادوه‌ره توركمانهی به‌رپرسیارێتی دۆسییه‌كه‌ی به پشتیوانی به‌غدا گرته ده‌ست، له یه‌كه‌م بڕیاریدا، راكان جبووری به كه‌فاله‌ت ئازاد كرد.
ئ.ڕ