كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ خه‌ڵكی زاخۆی هه‌راسان كردووه
تا دێت كێشه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك زیاتر ته‌نگ به هاووڵاتیان ههڵدهچێنێت
K24 – زاخۆ:
کەموکوڕی لە کۆکردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاک، هاووڵاتیانی زاخۆی نیگەران کردووە، شارەوانی زاخۆش رایگه‌یاند، بە هۆی نەبوونی گرێبەست حکوومەت ناتوانێت لێپرسینەوە لەگەڵ کۆمپانیاکان بکات.
له شارۆچكه‌ی زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك تا دێت كێشه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك زیاتر ته‌نگ به هاووڵاتیان هه‌ڵده‌چنێت.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا، نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی قسه‌یان بۆ كوردستان24 كردووه، هه‌ندێك جار هه‌فتانه یه‌ك جار كۆمپانیای خاوێنكردنه‌وه به گهڕهكانیاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ فڕێدانی زبڵ.
سه‌رۆكی شاره‌وانی زاخۆ، بژار مونیب به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئێستا كاره‌كان ده‌كات، هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ واژوو نه‌كراوه. تا گرێبه‌ستیش نه‌بێت شاره‌وانی ناتوانێت لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان بكات.