به‌غدا.. هاوشێوه‌ی عه‌بادی چه‌ند كوتله‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن دژایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن
"ده‌یانه‌وێت به دژایه‌تیكردنی كورد رای شه‌قامی عێراقی بۆ خۆیان راكێشن"
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك كوتله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی به‌غدا ناساندووه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان چڕ كردووه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌یه‌وه شێروان میرزا، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئەو دژایەتییەی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان دەستیان پێ کردووە، سیاسەتێکی شکست خواردووە، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، لە ڕابردووش‌دا عەبادی ھەمان تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام دا، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئەوەی فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەیکەن، تەواو نا یاساییە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، بەشێك له‌و كوتلانه دەیانەوێت بە دژایەتیکردنی کورد ڕای شەقام وەك دەسکەوتێکی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەدەست بھێن، کە بڕیاره لە مانگی نیسانی سالی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
دوای سەردانی سەرۆکی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق، تا دێت پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا بەرەو باشتر دەچن، ئێستاش چەند پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دەستیان بە دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان و ئەزمونەکەی كردووه، لە پێناو تێکدانی ئەو پەیوەندییانە و گرژکردنی دۆخه‌كه.
H.B