لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە گەرمیان 20 سەر مەڕ مردار بوونەوە
بارھەڵگرێك ژمارەیەكی زۆری مەڕی باركردبوو
K24 - گەرمیان
بەھۆی رووداوێكی ھاتووچۆ لە گەرمیان 20 سەر مەڕ مرداربوونەوە و ھاتووچۆی كفریش ھۆكاری رووداوەكە بۆ خێرایی لێخوڕین دەگێڕێتەوە.
ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگر لە كفری وەرگەڕا، كە ژمارەیەكی زۆری مەڕی باركردبوو، بەو ھۆیەوە 20 سەر مەڕ مردار بوونەوە".
رائید ئاراس كەریم، بەڕێوەبەری بنكەی ھاتووچۆی كفری بە كوردستان24ی راگەیاند: "رووداوەكە بەھۆی خێراییەوە روویداوە".
ھ.م





