ھاووڵاتیان لەم جۆرە شەربەتە ئاگادار دەكرێنەوە
لە سلێمانی دەست به‌سه‌ر 700 كێس شه‌ربه‌ت دا گیرا
K24 - سلێمانی
لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت دا گیرا و دایك و باوكان ئاگادار دەكرێنەوە كە رێگە نەدەن منداڵەكانیان لەم جۆرە شەربەتە بخۆنەوە.
قایمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه دایكان و باوكان ئاگادار ده‌كاته‌وه".
عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه له گۆكایه‌كی ناوچه‌ی فهرهجئاوای شاری سلێمانی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر 700 كێس شه‌ربه‌تدا گرتووه".
ئاماژەی بەوەشداوە: "شه‌ربه‌ته‌كه له جۆری (فستقە)ه و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار) له به‌غداوه هاورده كراوه و (16) هه‌زار و 800 دانه‌یه، له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه نموونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین".
ئەوەشی خستووەتەروو: "ئه‌م جۆره شه‌ربه‌ته له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه پێویسته دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ بكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، راشیگەیاند: "ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه داوه‌ته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ھ.م
