قەرزەکانی تۆماس کووک بۆ سەر کەرتی گەشتیاری تورکیا 381 ملیۆن دۆلارە
مهحاڵه قهرزهكه بداتهوه
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی راوێژکاری گەشتیاری لە تورکیا رایگەیاند، قەرزەکانی کۆمپانیای تۆماس کووک بۆ سەر کەرتی گەشتیاری تورکیا زیاترە کە 350 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە نزیکە 381.08 ملیۆن دۆلار.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا مەحاڵە کۆمپانیاکە قەبارەی ئەو قەرزە لە نزیک مەودا یاخود درێژ مەودا بداتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای تۆماس کووک کە کۆنترین کۆمپانیای گەشتیارییە لە جیهان هەفتەی رابردوو داڕما و مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، زیاتر لە نیو ملیۆن گەشتیاری لە سەرانسەری جیهان جێهێشت کە هیچ رێگەیەکی گەڕانەوەیان نەمابوو.
لەو بارەیەوە وەزارەتی گەشتیاری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی کاردەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەی قەرز هاوکاری ئەو کۆمپانیایانە بکەن کە بەهۆی مایەپووچبوونی تۆماس کووکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هاوکات ئەنجوومەنی راوێژکاری، کە ئەندامانی یەکێتی گەشتیاری تورکیا لە خۆدەگرێت رایگەیاند، بە شێوەی قەرز هاوکاری پێشکەش بە کۆمپانیا زیان پێکەوتووەکان دەکەن، بە جۆرێک ماوەی قەرزەکان درێژخایەن بێت بە سوودێكی کەم.
ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشداوە کاری لە پێشیەنیان پێدانی قەرزە بە کۆمپانیا بچووکەکان.
رۆیتەرز