كه‌ركووكییه‌كان پاڵپشتی له‌ حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن

ئەوەی له‌ عێراق ڕوودەدات کەڵەکەبووی کێشەکانی ڕابردووە و هیچ پەیوەندیەکی بە کابینەی ئێستاوە نییە

K24- كه‌ركووك:

هاوڵاتیانی کەرکووك، کابینەکەی عادل عەبدوولمەهدی بە بەراورد لەگەڵ کابینەکانی پێشوو، بە باشتر دەزانن و  پێیانوایە سەرۆکوەزیرانی ئێستا نییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی لە گەڵ کورد هەیە، هەربانگەشەیەکیش بۆ ڕووخانی ئەم حکوومەتە بە دژی کورد و بەرژەوەندییەکانی دەزانن.

هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ عه‌لی قه‌ڵایی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یەکێتی نیشتیمانی كوردستانیش پێی وایە، ئەوەی کە ڕوودەدات کەڵەکەبووی کێشەکانی ڕابردووە و هیچ پەیوەندیەکی بە کابینەکەی ئێستاوە نییە.

ڕێککەوتنی کورد و حکوومەتی عێراق لەسەر کۆی پرسەکان، قۆناغێکی باشیان بڕیوە و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوانییاندا هەیە، لە ئەگەری درووسبوونی هەر گۆڕانکارییەکیش، کورد لە هەنگاوی چارەسەکردنی کێشەکان دوور دەکەوێتەوە.

H.B