رووسیا پشت له دۆلار دهكات
یۆرۆ و رۆبڵ جێگرهوهن
K24 – ههولێر:
رووسیا داوا لە ئەوروپا دەكات لە بری دۆلار، مامەڵە بە یۆرۆ و رۆبڵ بكەن لە بازرگانییەكانی نێوانیاندا.
وەزارەتی پەرەپێدانیی ئابووری رووسیا بە رۆژنامەی فایننشیاڵ تایمزی رایگەیاندووە، رووسیا چالاكییەكانی تایبەت بە پشتكردن لە دۆلاری ئەمهریكی لە كاتی مامەڵە بازرگانییەكانیدا زیادكردووە و لە بەرامبەردا ھەوڵی پشتبەستن بە دراوی دیكە دەدات، ھەربۆیە بەمدواییە پێشنیازی كرد پشت بە یۆرۆ و رۆبڵی رووسی ببەسترێت لە كاتی مامەڵەكاندا، بەتایبەتی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا.
ئەو ھەنگاوەی رووسیاش لەلایەن وەبەرھێنەرە ئەوروپییەكانەوە پێشوازییەكی زۆری لێكراوە.
ھاوكات وەزارەتی ئابووری رووسیا ئاماژەی بەوەداوە كە رۆبڵی رووسی دراوێكی جێگیرە و دەكرێت لە مامەڵە داراییە نێودەوڵەتییەكاندا بەكاربێت و لە رێگەیەوە وەبەرھێنەرێی دەرەكی زۆر كهمهندكێش بكات.