جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ملیاران دۆلاری به‌كاربه‌رانی ده‌سووتێنێت

بەھای بازرگانیكردن بە جگەرە ئەلیكترۆنییەكان

K24 – هه‌ولێر:

بەھای بازرگانیكردن بە جگەرە ئەلیكترۆنییەكان بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەگوێرەی نوێترین داتاكان، ئێستا زیاتر لە 460 بڕاندی بازرگانی جۆراوجۆر لە بازارە جیھانییەكاندا ھەن و ئامارەكانی ساڵی رابردوو دەریدەخەن كە ژمارەی بەكارھێنەرانی ئەو جۆرە جگەرەیە بۆ  41 ملیۆن كەس بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی 2011 كە ئەو كات تەنیا 7 ملیۆن كەس بووە.

ھاوكات ئەو گەشەیەی، كە لە ژمارەی جگەرە كێشەكاندا تۆماركراوە بووەتە ھۆكار كە قەبارەی ئەو بازاڕە روو لەبەرزبوونەوە بكات و ساڵی رابردوو 19 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت، پێشبینی دەكرێت گەشەی بازاڕەكە بەتێكڕای سەدا 25 ی ساڵانە گەشە بكات و تاوەكو ساڵی 2025 بگاته‌ 47 ملیار دۆلار.

بازاڕی جگەرەی ئەلیكترۆنی ھەر یەك لە وڵاتانی ئەمه‌ریكا، بەریتانیا و فەرەنسا بەگەورەترین ھەژماردەكرێن لە جیھاندا و قەبارەی خەرجییەكان ساڵی 2018 گەیشتووەتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار.