چەكدارانی داعش شوانکارێكی کوردیان كوشت
مێرمنداڵێكیان رفاند
K24 - گەرمیان
چەكدارانی داعش شوانكارێكی كوردیان لە سنووری گەرمیان كوشت و مێرمنداڵێكیشیان رفاند.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش شوانکارێكیان لە گوندی دووڕاچی ناوچەی داودە کوشتوەو ھەڵھاتون".
بەپێی زانیارییەکان کە دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتوو: "شوانکارەکە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانیدا بووە چوار چەکداری داعش چوونەتە سەری و کوشتویانە کە ناوی کرمانج شێرکۆ یاسین-ە و دانشتووی گوندی دووڕاچیە".
لەلایەكی دیكە دوێنێ چەکدارانی داعش لە نێوان کفری خورماتوو لە گوندی قۆری چای شوانکارێکی مێرمنداڵیان رفاندووە و تائێستا چارەنووسی دیار نییە.

ھ.م