فرۆشی خانووبهره له توركیا رووی له داكهوتنه
بەرێژەی سەدا 2.5
K24 – ههولێر:
ئاستی فرۆشی خانووبەرە لە توركیا لە مانگی ئۆكتۆبەردا بەرێژەی سەدا 2.5 دابەزیووە.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، داتا فەرمییەكان لە توركیا دەریانخستووه، سەرەڕای كەمكردنەوەی سوود، بەڵام مانگی رابردوو ئاستی فرۆشی خانوو بەرێژەی سەدا 2.5 دابەزیووە لەسەر بنەمای ساڵانە، بەجۆرێك بۆ 142 ھەزار و 810 خانوو دابەزیووە، لە كاتێكدا كە بۆ ماوەی دوو مانگی لەسەر یەك شەپۆلی بەرزبوونەوەكە بەردەوام بوو.
ئەمە لەكاتێكدایە بانكی ناوەندی توركیا مانگی تەمموزی رابردوو دەستی بە نزمكردنەوەی نرخی سوود كرد بەو ئامانجەی كە داكەوتنی ئابووری و قەیرانی دراو لە وڵاتەكە كۆنترۆڵ بكات.